Artwork

תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.
Player FM - אפליקציית פודקאסט
התחל במצב לא מקוון עם האפליקציה Player FM !

ئه‌یوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧

16:11
 
שתפו
 
Manage episode 427501552 series 3425855
תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.

ئه‌یوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧

  • 1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟
  • تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟
  • 3ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟
  • ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟
  • 4«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و
  • تۆ دەداتە دادگا؟
  • 5ئایا خراپەکانت زۆر نین و
  • تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟
  • 6بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و
  • جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە.
  • 7ئاوت نەدا بە تینوو و
  • ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی،
  • 8هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،
  • کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو.
  • 9بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و
  • دەستی هەتیوانت شکاند.
  • 10لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و
  • ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت،
  • 11لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و
  • لافاوێک داتدەپۆشێت.
  • 12«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟
  • سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە!
  • 13بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟
  • ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟
  • 14هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت
  • کە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“
  • 15ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت
  • کە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟
  • 16ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،
  • ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا.
  • 17ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!
  • خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“
  • 18بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،
  • با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت.
  • 19ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،
  • بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات:
  • 20”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و
  • سامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“
  • 21«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،
  • بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.
  • 22تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و
  • قسەکانی بخە دڵتەوە.
  • 23ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،
  • ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە،
  • 24ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و
  • زێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان،
  • 25ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و
  • بە زیوی گرانبەها بۆ تۆ.
  • 26بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،
  • ڕووت لە خودا دەکەیت.
  • 27نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،
  • نەزرەکانت بەجێدەهێنیت.
  • 28بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،
  • بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە.
  • 29کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“
  • ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات.
  • 30تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،
  • بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»

ئه‌یوب ٢٣

  • 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛
  • لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە.
  • 3خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛
  • دەهاتمە لای نشینگەکەی!
  • 4بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی،
  • دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە،
  • 5هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە و
  • لەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت.
  • 6ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟
  • نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات.
  • 7لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە و
  • بۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم.
  • 8«بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە،
  • بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم.
  • 9کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛
  • کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم.
  • 10بەڵام ڕێگام دەزانێت،
  • دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
  • 11پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون،
  • ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا.
  • 12لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛
  • لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە.
  • 13«بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟
  • ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات.
  • 14فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات،
  • پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای.
  • 15لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛
  • سەرنج دەدەم و لێی دەترسم.
  • 16خودا دڵی بێهێز کردم؛
  • توانادارەکە منی تۆقاند.
  • 17لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەش
  • کە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات.

  continue reading

583 פרקים

Artwork
iconשתפו
 
כל הפרקים

×
 
Loading …

ברוכים הבאים אל Player FM!

Player FM סורק את האינטרנט עבור פודקאסטים באיכות גבוהה בשבילכם כדי שתהנו מהם כרגע. זה יישום הפודקאסט הטוב ביותר והוא עובד על אנדרואיד, iPhone ואינטרנט. הירשמו לסנכרון מנויים במכשירים שונים.

מדריך עזר מהיר