Artwork

תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.
Player FM - אפליקציית פודקאסט
התחל במצב לא מקוון עם האפליקציה Player FM !

زه‌بوره‌كان ٩١: ١ - ٩٩: ٩

22:53
 
שתפו
 
Manage episode 439716926 series 3425855
תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.

زه‌بوره‌كان ٩١: ١ - ٩٩: ٩

  • 1ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت،
  • ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە،
  • 2بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی،
  • خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»
  • 3بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات،
  • لە دەرد و بەڵای کوشندە.
  • 4بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت،
  • لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و
  • دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.
  • 5نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و
  • نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت،
  • 6نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت،
  • نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت.
  • 7هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە،
  • دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت،
  • بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە.
  • 8بەڵکو تەنها بە چاوی خۆت سەیر دەکەیت و
  • سزای بەدکاران دەبینیت.
  • 9ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات،
  • هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت،
  • 10هیچ خراپەت بەسەرنایەت و
  • هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە.
  • 11لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،
  • بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن،
  • 12لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن،
  • تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.
  • 13پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت،
  • بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت.
  • 14یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم،
  • دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت.
  • 15نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە،
  • لە تەنگانە لەگەڵیدام،
  • دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.
  • 16بە ڕۆژگاری درێژ تێری دەکەم،
  • ڕزگاریی خۆمی نیشان دەدەم.»

زه‌بوره‌كان ٩٢

  • 1چاکە ستایشی یەزدان بکرێت،
  • گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز،
  • 2بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و
  • دڵسۆزیت بە شەوان،
  • 3بە قیسارەی دە ژێیی،
  • بە ئاوازی ساز.
  • 4ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم،
  • هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت.
  • 5ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە!
  • بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە!
  • 6مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت،
  • نەزانیش ئەمە تێناگات:
  • 7هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و
  • هەموو بەدکاران چرۆ بکەن،
  • بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.
  • 8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت.
  • 9ئەی یەزدان، دوژمنانت،
  • بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و
  • هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن.
  • 10بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم،
  • بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام.
  • 11بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم،
  • گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون.
  • 12ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن،
  • وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن،
  • 13لە ماڵی یەزدان ڕواون،
  • لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن.
  • 14بە پیریش هەر بەریان دەبێت،
  • هەمیشە تەڕ و سەوزن،
  • 15بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە،
  • تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.

زه‌بوره‌كان ٩٣

  • 1یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات،
  • یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە،
  • هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت.
  • 2لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە،
  • تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت.
  • 3ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە،
  • دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە،
  • دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە.
  • 4لە خوڕەی ئاوی زۆر،
  • لە توانای شەپۆلەکانی دەریا،
  • یەزدانی ئاسمان توانادارترە.
  • 5یاساکانت زۆر چەسپاون،
  • ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە،
  • بە درێژایی ڕۆژگار.

زه‌بوره‌كان ٩٤

  • 1ئەی یەزدان، خودای تۆڵە،
  • ئەی خودای تۆڵە، بدرەوشێوە.
  • 2ئەی دادوەری زەوی، ڕاپەرە،
  • سزای لووتبەرزەکان بدەوە.
  • 3ئەی یەزدان، هەتا کەی بەدکاران،
  • هەتا کەی بەدکاران دڵشاد دەبن؟
  • 4بەدکاران لووتبەرزی لە قسەکانیانەوە هەڵدەقوڵێت،
  • شانازی بە خۆیانەوە دەکەن.
  • 5ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن،
  • میراتی تۆ دەچەوسێننەوە.
  • 6بێوەژن و نامۆ دەکوژن،
  • هەتیو سەردەبڕن.
  • 7دەڵێن: «یەزدان نابینێت،
  • خودای یاقوب ئاگای لێ نییە.»
  • 8ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن!
  • ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟
  • 9ئایا ئەوەی گوێی چاندووە، نابیستێت؟
  • ئایا ئەوەی چاوی دروستکردووە، نابینێت؟
  • 10ئایا ئەوەی نەتەوەکان تەمبێ دەکات، سەرزەنشت ناکات؟
  • ئایا ئەوەی فێری مرۆڤ دەکات، زانیاری نییە؟
  • 11یەزدان بیرکردنەوەی مرۆڤ دەزانێت،
  • کە پووچە.
  • 12ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت،
  • لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت،
  • 13لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە،
  • هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت،
  • 14چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ،
  • میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە.
  • 15دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە،
  • هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون.
  • 16کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟
  • کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟
  • 17یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو
  • گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت.
  • 18کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،»
  • ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم.
  • 19کە خەم لە ناخم زۆر بوو،
  • دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد.
  • 20ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت،
  • ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟
  • 21لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە،
  • خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن.
  • 22بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا،
  • خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام.
  • 23ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە و
  • لە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات،
  • یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات.

زه‌بوره‌كان ٩٥

  • 1وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،
  • هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.
  • 2بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،
  • بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.
  • 3لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،
  • پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.
  • 4قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و
  • لووتکەی شاخەکان هی ئەون.
  • 5دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،
  • بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.
  • 6وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،
  • لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،
  • 7چونکە ئەو خودامانە و
  • ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،
  • مەڕی دەستی ئەوین.
  • ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:
  • 8«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،
  • وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان،
  • 9لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،
  • هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،
  • بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.
  • 10چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،
  • فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و
  • ڕێگای منیان نەناسی.“
  • 11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
  • ”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»

زه‌بوره‌كان ٩٦

  • 1گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ،
  • گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی.
  • 2گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن،
  • ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن.
  • 3لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،
  • لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی.
  • 4یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،
  • سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە،
  • 5چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،
  • بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە.
  • 6شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،
  • هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان.
  • 7ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،
  • ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن.
  • 8ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
  • دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی.
  • 9کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە،
  • ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن.
  • 10لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!
  • جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت،
  • بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.»
  • 11با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،
  • با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،
  • 12با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن.
  • ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن،
  • 13لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت،
  • دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،
  • دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی،
  • گەلانیش بە دڵسۆزی.

زه‌بوره‌كان ٩٧

  • 1یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت،
  • دوورگە زۆرەکان شادمان بن.
  • 2هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە،
  • ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە.
  • 3ئاگر لەپێشیەوە،
  • دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت.
  • 4بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە،
  • زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی.
  • 5چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە،
  • لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان.
  • 6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
  • هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی.
  • 7ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن،
  • ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن.
  • ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن.
  • 8سییۆن بیستی و شادمان بوو،
  • کچانی یەهودا دڵخۆش بوون،
  • بە حوکمەکانت، ئەی یەزدان،
  • 9چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی،
  • تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری.
  • 10با دۆستانی یەزدان ڕقیان لە بەدکاری ببێتەوە،
  • لەبەر ئەوەی گیانی خۆشەویستانی دەپارێزێت و
  • لە دەست خراپەکاران دەربازیان دەکات.
  • 11ڕووناکی لەسەر ڕاستودروستان دەدرەوشێتەوە و
  • شادییش بۆ دڵڕاستەکان.
  • 12ئەی ڕاستودروستان، بە یەزدان شاد بن،
  • ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن.

زه‌بوره‌كان ٩٨

  1. 1گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ،
  2. چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە.
  3. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی،
  4. سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.
  5. 2یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند،
  6. ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست.
  7. 3خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی،
  8. بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.
  9. هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا،
  10. ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی.
  11. 4ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان،
  12. بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.
  13. 5بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن،
  14. بە قیسارە و دەنگی گۆرانی.
  15. 6بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا،
  16. هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا.
  17. 7با دەریا و هەرچی تێیدایە،
  18. با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.
  19. 8با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و
  20. هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن،
  21. 9لەبەردەم یەزدان،
  22. چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،
  23. بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،
  24. گەلانیش بە دادپەروەری.

زه‌بوره‌كان ٩٩

  • 1یەزدان پاشایەتی دەکات،
  • با گەلان بلەرزن،
  • لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە،
  • با زەوی بهەژێت.
  • 2یەزدان مەزنە لە سییۆن،
  • بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.
  • 3با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن،
  • ئەو پیرۆزە.
  • 4پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات.
  • تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند،
  • تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.
  • 5یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
  • لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،
  • ئەو پیرۆزە.
  • 6موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون،
  • ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە.
  • لە یەزدان پاڕانەوە،
  • ئەویش وەڵامی دانەوە،
  • 7بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن،
  • یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.
  • 8ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە،
  • خودایەکی لێبوردە بوویت،
  • هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.
  • 9یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
  • لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن،
  • چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.

  continue reading

647 פרקים

Artwork
iconשתפו
 
Alle Folgen

×
 
Loading …

ברוכים הבאים אל Player FM!

Player FM סורק את האינטרנט עבור פודקאסטים באיכות גבוהה בשבילכם כדי שתהנו מהם כרגע. זה יישום הפודקאסט הטוב ביותר והוא עובד על אנדרואיד, iPhone ואינטרנט. הירשמו לסנכרון מנויים במכשירים שונים.

מדריך עזר מהיר