Artwork

תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.
Player FM - אפליקציית פודקאסט
התחל במצב לא מקוון עם האפליקציה Player FM !

ئه‌یوب ١:١٣-٢١:١٥

20:49
 
שתפו
 
Manage episode 426761228 series 3425855
תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.

ئه‌یوب ١:١٣-٢١:١٥

  • 1«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە،
  • گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم.
  • 2وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛
  • من لە ئێوە کەمتر نیم.
  • 3بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم،
  • دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم.
  • 4بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن،
  • هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن.
  • 5خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون!
  • ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی.
  • 6ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن و
  • بۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن.
  • 7ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟
  • ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟
  • 8ئایا لایەنگری دەکەن،
  • یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟
  • 9ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچن
  • یان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟
  • 10بێگومان سەرزەنشتتان دەکات
  • ئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن.
  • 11ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت و
  • ترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟
  • 12یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە و
  • بەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ.
  • 13«لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم و
  • ئەوەی بەسەرم دێت با بێت!
  • 14بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم،
  • ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟
  • 15ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم،
  • لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم.
  • 16هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە،
  • کە خوانەناس نایەتە بەردەمی.
  • 17بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن و
  • ئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت.
  • 18ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو،
  • دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم.
  • 19کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات،
  • تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟
  • 20«ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە،
  • ئیتر لەبەردەمت ون نابم.
  • 21دەستت لێم دووربخەوە و
  • با سامی تۆ نەمترسێنێت.
  • 22ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە،
  • یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە.
  • 23چەند تاوان و گوناهم هەیە؟
  • یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە.
  • 24بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە و
  • بە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟
  • 25ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟
  • ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟
  • 26تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت و
  • لەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت.
  • 27جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە و
  • چاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم و
  • شوێن پێیەکانم دەپشکنیت.
  • 28«وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم،
  • وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت.

ئه‌یوب ١٤

  • 1«مرۆڤی لەدایکبوو لە ژن
  • ڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە.
  • 2وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت،
  • وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت.
  • 3ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟
  • ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟
  • 4کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟
  • بێگومان کەس!
  • 5جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت و
  • ژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت و
  • کاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت،
  • 6ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات،
  • هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی.
  • 7«لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کە
  • ئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە و
  • لقوپۆپی تازە دەربکات.
  • 8ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت و
  • بنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت،
  • 9هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات و
  • وەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات.
  • 10بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛
  • مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت.
  • 11هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن و
  • ڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت،
  • 12هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە،
  • لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەت
  • هەتا ئاسمان نامێنێت.
  • 13«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم و
  • دەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە!
  • خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم و
  • بەبیرت دەهاتمەوە!
  • 14ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟
  • هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە،
  • ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە.
  • 15بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە،
  • تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد.
  • 16بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت،
  • بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت.
  • 17یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک،
  • تاوانەکەم دەشاریتەوە.
  • 18«هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت و
  • تاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت،
  • 19ئاو بەرد دەسووێنێت و
  • لافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت،
  • بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت.
  • 20بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت،
  • ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت.
  • 21ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت،
  • ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە.
  • 22تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات و
  • داخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.»

ئه‌یوب ١٥

  • 1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە و
  • مێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟
  • 3ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە و
  • بەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟
  • 4بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت و
  • خەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە.
  • 5بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن و
  • زمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت.
  • 6زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من،
  • لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن.
  • 7«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟
  • یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟
  • 8ئایا لە ئەنجومەنی خودا گوێت گرتبوو؟
  • ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟
  • 9چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین،
  • چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟
  • 10پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە،
  • تەمەنی لە باوکت زیاترە.
  • 11ئایا دڵنەواییەکانی خودا و
  • بە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟
  • 12بۆچی دڵت دەتبات و
  • بۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە،
  • 13بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت و
  • قسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟
  • 14«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت و
  • لەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟
  • 15ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات،
  • کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە،
  • 16ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوە
  • دەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟
  • 17«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە،
  • باسی ئەوە دەکەم کە بینیم،
  • 18ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە و
  • ئەوانیش نەیانشاردووەتەوە،
  • 19ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە و
  • هیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە.
  • 20بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە،
  • ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە.
  • 21دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی و
  • لە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت.

  continue reading

619 פרקים

Artwork
iconשתפו
 
כל הפרקים

×
 
Loading …

ברוכים הבאים אל Player FM!

Player FM סורק את האינטרנט עבור פודקאסטים באיכות גבוהה בשבילכם כדי שתהנו מהם כרגע. זה יישום הפודקאסט הטוב ביותר והוא עובד על אנדרואיד, iPhone ואינטרנט. הירשמו לסנכרון מנויים במכשירים שונים.

מדריך עזר מהיר