Artwork

תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.
Player FM - אפליקציית פודקאסט
התחל במצב לא מקוון עם האפליקציה Player FM !

ئه‌یوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦

19:07
 
שתפו
 
Manage episode 426954076 series 3425855
תוכן מסופק על ידי Dr. J. Vernon McGee. כל תוכן הפודקאסטים כולל פרקים, גרפיקה ותיאורי פודקאסטים מועלים ומסופקים ישירות על ידי Dr. J. Vernon McGee או שותף פלטפורמת הפודקאסט שלהם. אם אתה מאמין שמישהו משתמש ביצירה שלך המוגנת בזכויות יוצרים ללא רשותך, אתה יכול לעקוב אחר התהליך המתואר כאן https://he.player.fm/legal.

ئه‌یوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦

  • 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە،
  • هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن!
  • 3ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟
  • یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟
  • 4منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد،
  • ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛
  • قسەم بۆ دەگێڕانەوە و
  • سەرم لە ئاستتان دەلەقاند.
  • 5بەڵام بە دەم هانم دەدان و
  • جوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن.
  • 6«ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە،
  • ئەگەر بێدەنگیش بم لێم دوور ناکەوێتەوە.
  • 7ئەی خودایە، بێگومان تۆ بێزارت کردووم،
  • هەموو کەسوکارەکەی منت لەناوبردووە.
  • 8سستت کردم، سستییەکەم بووە شایەت،
  • لاوازییەکەم لێم هەستاوە، بەرەوڕوو شایەتیم لەسەر دەدات.
  • 9تووڕەییەکەی پەلاماری دام و منی چەوساندەوە،
  • ددانەکانی لێم جیڕکردەوە،
  • دوژمنەکەم چاوی تێبڕیوم.
  • 10خەڵک دەمیان لێ داچەقاندووم،
  • بە گاڵتەپێکردنەوە زللەیان لێدەدام،
  • پێکەوە گەلەکۆمەیان لێکردم.
  • 11خودا منی دایە دەست زۆردار و
  • فڕێیدامە نێو دەستی خراپەکارەوە.
  • 12من ئاسوودە بووم و ئەو جێی لەق کردم،
  • پشتەملی گرتم و وردوخاشی کردم.
  • منی کرد بە نیشانی خۆی؛
  • 13تیرهاوێژەکانی دەوریان دام.
  • جەرگی بڕیم و دڵی نەسووتا،
  • زراوی منی بەسەر زەویدا ڕشت.
  • 14جار لەدوای جار شەقم دەکات،
  • وەک جەنگاوەرێک هێرش دەکاتە سەرم.
  • 15«جلوبەرگی گوشم بە پێستمەوە دووری و
  • خۆڵەمێشم بە سەری خۆمدا کرد.
  • 16دەموچاوم لەبەر گریان سوور هەڵگەڕا و
  • ڕەشی بەسەر پێڵوی چاومدا هات.
  • 17لەگەڵ ئەوەی زۆرداری لە دەستی مندا نییە و
  • نوێژەکەم بێگەردە.
  • 18«ئەی زەوی، خوێنەکەم دامەپۆشە،
  • با جێیەک نەبێت بۆ هاوارم!
  • 19ئەوەتا لە ئێستاوە شایەتەکەم لە ئاسمانە،
  • پارێزگارەکەم لە بەرزاییەکانە،
  • 20ئەو هاوڕێمە و داکۆکیم لێ دەکات.
  • کاتێک لەبەردەم خودا چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،
  • 21ئەو لە پێناوی پیاوێک لە خودا دەپاڕێتەوە،
  • وەک پاڕانەوەی کەسێک بۆ هاوڕێکەی.
  • 22«تەمەنم کورتە و بەسەردەچێت،
  • لە ڕێگایەکدا دیلم کە لێی ناگەڕێمەوە.

ئه‌یوب ١٧

  • 1ڕۆحم شکا،
  • ڕۆژگارم کوژایەوە،
  • گۆڕ چاوەڕێی منە.
  • 2بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان و
  • ناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.
  • 3«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،
  • بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟
  • 4تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،
  • لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.
  • 5ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،
  • نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.
  • 6«منی کردە پەندی گەلان و
  • بووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.
  • 7چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،
  • هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.
  • 8ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن و
  • بێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.
  • 9کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت و
  • ئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.
  • 10«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،
  • بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.
  • 11ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.
  • لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم
  • 12شەو دەکەن بە ڕۆژ،
  • لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.
  • 13ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و
  • لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،
  • 14ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“
  • بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“
  • 15ئیتر ئومێدم کوا؟
  • کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟
  • 16ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟
  • ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»

  continue reading

583 פרקים

Artwork
iconשתפו
 
כל הפרקים

×
 
Loading …

ברוכים הבאים אל Player FM!

Player FM סורק את האינטרנט עבור פודקאסטים באיכות גבוהה בשבילכם כדי שתהנו מהם כרגע. זה יישום הפודקאסט הטוב ביותר והוא עובד על אנדרואיד, iPhone ואינטרנט. הירשמו לסנכרון מנויים במכשירים שונים.

מדריך עזר מהיר